جام کوردی – لە یارییەکی بەهێزی جامی کوردستان و لە قۆناغی هەشتدا، یانەی هندرێن بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە یانەی دهۆکی بردەوە، لەو یارییەی لە شاری دهۆک بەڕێوەچوو.
تاكە گۆڵی یارییەکە یاریزان راشد ماجید لە خولەکی 77 تۆماری کرد.
هندرێن ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و پلانەکانی راهێنەریان بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کرد.
بەم شێوە ههندرێن گەیشتە پێشکۆتایی جامی کوردستان و لەوێشدا رووبەڕووی یانەی برایەتی دەبێتەوە.