بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بانکی ناوەندیی عێراق لە پێشنیارێکدا بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی ئەم وڵاتە داوایکردووە کە بە هۆی گەمارۆ و سزاکانی ئەمریکاوە بە شێوازی کاتی ڕێگری لە هەر گرێبەست و پەیوەندییەکی دارایی لە گەڵ ڕووسیا بکرێت.
لە نامەکەی بانکی ناوەندی عێراقدا هاتووە: بە هۆی شەڕی ئێستای نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیاوە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا زنجیرە سزایەکی بە سەر دامەزراوە ئابوری و داراییەکانی ڕووسیادا سەپاندووە کە پێشنیار دەکرێت بە ئامانجی پاڵپشتی لە سیستەمی دارایی عێراق لە ئێستادا ڕێگری لە گەر جۆرە گرێبەستێک لە گەڵ ڕووسیا و پەیوەندییە داراییەکان لە گەڵ ئەو وڵاتە بە شێوازی کاتی بکرێت.
سەرۆکی بانکی ناوەندیی عێراق داوای لە ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەم وڵاتە کردووە کە ئەم بابەتە بۆ پاراستنی سیستەمی دارایی عێراق بۆ سەرجەم وەزارەتەکان و دامودەزگاکان ڕوون بکرێتەوە./.