بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤلۆدیمیر زیلێنسکی بە کەناڵی سی ئێن ئێن ی ئەمریکیی ڕاگەیاند کە ئامادەیە لە گەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا کۆببێتەوە.
سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا وتی: جیهان ئەم ڕاستییە دەزانێت کە دەبێت لە گەڵ سەرۆک کۆماری ڕووسیا دانوستان بکرێت، لە ئێستادا هێشتا ئەو دەرفەتە هەیە و منیش بۆ دانوستان ئامادەم.
زیلێنسکی وتی کە بۆ دانوستان لە گەڵ ڕووسیا پێویستە کە لانیکەم ئاماژەیەک بە ئاگربەستی تەواو بکرێت./.