بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فالح فەیاز سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ سێهەم جار لە یەک ساڵی ڕابردوو لە گەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا کۆبووە.
ئاژانسی سانا ڕایگەیاندووە کە هەر دوو لا لەو کۆبوونەوەدا سەبارەت بە هاوکاری هاوبەش لە بوارە جیاجیاکان بە تایبەت بواری ئەمنی و کۆنتڕۆڵکردنی سنورەکانی سوریا و عێراق وتووێژیان کردووە.
بەشار ئەسەد و فالح فەیاز هەروەها لە سەر ئەوەش وتووێژیان کردووە کە هەندێک وڵات دەیانەوێت بە پاڵپشتی دووبارە لە گرووپە تیرۆریستییەکان ئاسایشی وڵاتانی سوریا و عێراق بخەنە مەترسییەوە./.