بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەکەی حکومەتی سعوودیە داوا لە ڕووسیا و ئۆکرانیا کراوە کە شەڕ ڕابگرن و ئاڵۆزییەکانی نێوانیان کەم بکەنەوە.
سعوودیە پاڵپشتی خۆیی بۆ هەوڵە دیپلۆماسییەکان لە پێناو چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە ڕاگەیاندووە.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە کە بەدواداچوونی ورد بۆ قەیرانی ئۆکرانیا دەکرێت و جەختیش لەوە کراوەتەوە کە دیپلۆماسی یارمەتیدەری گەڕانەوەی ئاسایش و سەقامگیری دەبێت و ڕێگا بە ڕووی وتووێژە سیاسییەکان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئێستا دەکاتەوە./.