بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کازم جەلالی بە ئاماژە بەوەی کە ڕێژەی هاوردەی ڕووسیا لە ساڵی ڕابردوو نزیکەی 300 ملیار دۆلار بووە، وتی: بەشێکی زۆری کاڵای پێویستی ئەم وڵاتە لە ڕێگای هاوردەوە دابین دەکرێت و پشکی ئێران لەم بازاڕە گەورەیە بە پێی توانا و دەفرایەتییەکانی ئێمە نییە.
ناوبراو وتی: لە ساڵی ڕابردوو ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی ئێران و ڕووسیا گەیشتە بەرزترین ڕێژەی مێژووی خۆی واتە 4 ملیار دۆلار کە دەبێت هەوڵ بدەین ئەم ڕێژەیە بەرزتر بکەینەوە.
باڵیۆزی ئێران وتی: بازاڕی ڕووسیا بۆ کەرتی تایبەتی ئێران نەناسراوە، لە بەرامبەردا زانیاری پێویست لە توانا ئابورییەکانی ئێرانیش لە ڕووسیا نییە و پێویستە هەر دوو لا توانا و پێویستییەکانی یەکتر بناسن.
جەلالی ئاماژەشی بە سیاسەتی کابینەی سێزدەیەمی ئێران بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕووسیا دا و وتی: بە پێی سزاکانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا لە دژی ڕووسیا، دەرفەتێکی لەبار بۆ کۆمپانیا ئێرانییەکان لە بازاڕەکانی ئەم وڵاتە دابین کراوە./.