بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە وتارێکدا لە کۆنگرێسی ئەو وڵاتە هەڵەیەکی دیکەی کرد و لە جێی گەلی ئۆکرانیا، پشتگیری گەلی ئێرانی کرد.
ناوبراو لە وتارێکدا هەوڵیدا پشتگیری بۆ گەلی ئۆکرانیا دەرببڕێت لە بەرامبەر هێرشە سەربازییەکانی ڕووسیا بەڵام بە هەڵە ناوی گەلی ئێرانی هێنا، لەوێشدا کامالا هاریسی جێگری هەوڵیدا ڕاستی بکاتەوە و بە هێواشی وتی ئۆکرانیا./.