بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی «گرین بی» لە مانگی فێبرییەدا دەسپێدەکا و بۆ ماوەی چەن حەوتوودا تا کۆتایی مانگی مارسی ۲۰۲۲ درێژەی هەیە و لە کۆتاییدا فیلمە هەڵبژێردراوەکان لە شوێنە جۆراوجۆرەکاندا بە شێوازی تایبەت نمایش دەکرێت و لە چوار تاشەشی مانگی مارس لە ڕێوڕەسمێکی تایبەت و دانیشتنی پسپۆڕانە بە شێوازی ئامادە بوون لە گەڵ فیلمسازەکان لە زانکۆی «سێنت نوربێرت» کۆتایی پێ دێت.
فیلمی « لێوی بریندار » چیرۆکی ژنێکی مەزەبی و بڕوامەند دەگێڕێتەوە کە لە ژیانی ڕۆژانەی خۆیدا لە گەڵ کێشەی جۆراوجۆردا ڕووبەڕوو دەبێتەوە.
نەسرین حسێنی، کەریم خودادادی، ئێلینا کاشانی حسێنی، پەریناز ئەحمەدی، ئیحسان بانوور لە ئەکتەرەکانی ئەم کورتە فیلمەن.