بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند کە داهاتی هەناردەی نەوتی ئەم وڵاتە لە مانگی شوباتی ساڵی 2022، 8 ملیار و 540 ملیۆن دۆلار بووە.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی نەوتی عێراق بە پشت بەستن بە ئامارەکانی کۆمپانیای سۆمۆ هاتووە کە کۆی گشتی نەوتی هەناردەکراو لە مانگی شوبات، 92 ملیۆن و 790 هەزار و 173 بەرمیل و داهاتەکەشی 8 ملیار و 540 ملیۆن دۆلار بووە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە مامناوەندی ڕۆژانەی هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی شوبات 3 ملیۆن و 314 بەرمیل بووە.
وەزارەتی نەوتی عێراق هەروەها ڕایگەیاندووە کە مامناوەندی نرخی هەر بەرمیل نەوتی فرۆشراویش لە مانگی شوبات 92.083 دۆلار بووە./.