بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمڕۆ سێ شەممە بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە مۆڵی لامیرادا لە دیمەشقی پایتەختی سوریا 11 کەس گیانیان لە دەستدا.
دکتۆر تۆفیق حیسابا بەڕێوەبەری بەشی فریاگوزاری خێرای پزیشکی لە وەزارەتی تەندرووستی سوریا ڕایگەیاند کە تەرمی 11 کەس گەێندراوەتە نەخۆشخانەی موجتەهیدی شاری دیمەشق و لەوانەش تەنیا تەرمی یەک کەسیان ناسراوەتەوە و ئەوانی دیکە بە هۆی ڕێژەی سووتانەکەیانەوە نەناسراونەتەوە.
وەزارەتی ناوخۆی سوریاش کوژرانی 11 کەس و برینداربوونی 7 کەسی دیکەی پشتڕاست کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە لێکۆڵینەوە لە سەر هۆکاری ئەم ڕووداوە بەردەوامە./.