بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەڤاڵ ئەبوبەکر ڕایگەیاند کە کردنەوەی ناوچەی ئازادی بازرگانی و پیشەسازی هاوبەش لە نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان، بابەتێکی هاوبەش و دوولایەنەیە و پێویستی بە هاوکاری و هەماهەنگی هەر دوو لاش هەیە و جێبەجێکردنیشی دەبێت بە بەشداری یەکتر و خێرایی هەبێت و لە لایەن ئیدارەی پارێزگای سلێمانیشەوە پاڵپشتی دەکرێت.
ناوبراو وتی: هەوڵ دەدەین بە هاوکاری هاوبەش، دەفرایەتی و تواناکانی هەر دوو لا تاوتوێ بکەین و ناوچەیەکی ئازاد لە کەمترین ماوەدا بکەینەوە کە لە ڕووی داهێنانی هەلی کارەوە گرنگیی هەبێت و وێڕای ئەمەش بازاڕی بەرهەمە پێویستەکانیش زیندوو دەکاتەوە.
پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند کە لە هەرێمی کوردستان بەرنامەیەک لە سێ ئاستی پاڵپشتی لە ناوچەی ئازادی بازرگانی و پیشەسازی، کردنەوەی ناوچەی ئازادی پیشەسازی و یاسای پەرەپێدانی وەبەرهێنان و پرۆژەکانی دابینکاری هەلی کار، بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.
وتیشی کە بە پێی یاسایەک ئێمە پاڵپشتی لە وەبەرهێنان لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەکەین و پاڵپشتیش لە هاتنی وەبەرهێنەران و سەرمایەگوزارانی بیانی بە تایبەت کۆمپانیاکان و کەرتی تایبەتی ئێران دەکەین.
هەڤاڵ ئەبوبەکر ڕایگەیاند کە ناوچەی ئازادی بازرگانی هاوبەش لە ئەگەری جێبەجێکردنی دەتوانێت دەرفەتێکی باش بۆ ناساندن و فرۆشتنی کاڵا و بەرهەمەکانی هەر دوو لا بێت و ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانیشی لە سەر دراوە./.