بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فێستیڤاڵەکە لە دووهەمین خولی بەڕێوە چوونیدا هەشت خەڵاتی پێشکەشی کورتە فیلم، بەڵگە فیلم و ئەنیمەیشێنە ئێرانییەکان کرد.
فیلمەکانی :(خورشید / هەتاو) دەرهێنانی ئومێد سەیفی خەڵاتی یەکەمی باشترین ئەنیمەیشێن، (پیکرە/ پەیکەر) دەرهێنانی موحسن ساڵحی فەرد خەڵاتی ڕەخنەگران لە بەشی ئەنیمەیشێن، (هم آواز رنگین کمان / هاو ئاوازی پەلکە زێڕینە) بەرهەمی حەسەن موختاری خەڵاتی یەکەمی باشترین بەڵگە فیلم، (دستها / دەستەکان) دەرهێنانی پەرویز ڕەجایی، خەڵاتی باشترین کورتە چیرۆکە فیلم، (قربانی) بەرهەمی محەمەد جەواد بالقەدر خەڵاتی باشترین مۆنتاج، (آپارات) بەرهەمی حەسەن نەجم ئابادی خەڵاتی باشترین فیلمهەڵگر و باشترین ئەکتەری منداڵی کچی پێ بەخشرا.
دووهەمین فێستیڤاڵی «khamrubu»ی هێندووستان لە ۲٦ و ۲۷ی فێبرییە بەڕێوە چوو.