بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سیروان محەممەد بە ئاماژە بە ڕێژەی زۆری ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان لە خاڵی سنوری باشماخەوە وتی: سەرچاوەی ئاشنایەتی عێراق لە گەڵ کاڵای ئێرانی هەر دوو خاڵی سنوریی باشماخ و پەروێزخانە و دەبێت گرنگییەکی زیاتر بەم خاڵە سنورییانە بدرێت.
ناوبراو ڕەخنەی لە ژێرخانەکانی خاڵی سنوریی باشماخ بە تایبەت ڕێگاوبانەکانی گرت و وتی: ئەم خاڵە سنورییە پێویستی بە ئاوڕدانەوەیەکی تایبەت و دابینکردنی ژێرخانی پێویست بۆ شۆفێرانی ترانزێتی عێراقی هەیە.
سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی وتی: کردنەوەی ناوچەی ئازادی بازرگانی و پیشەسازی پێویستی بە تاوتوێکردنی زیاتر هەیە و دەبێت لە ڕووی پێداویستییەکان و ژێرخانەکان و هاندانی سەرمایەگوزاران و وەبەرهێنەرانەوە کاری لە سەر بکرێت.
سیروان محەممەد بە پێویستی زانی کە لە کردنەوەی ئەو ناوچەیەش ڕەچاوی یاسای عێراقی بکرێت و ڕایگەیاند کە بە پێی یاساکانی ئەم وڵاتە، ئەو کاڵایەی کە لە عێراق بەرهەم دێت، هاوشێوەکەی هاوردە ناکرێت./.