بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی بەرهەمەکە، فیلمی «کولبرف» لە دەرهێنانی میلاد مەنسووری و ئامادەکاری سەید ڕوحوڵا حسێنی لورگانی، خەڵاتی باشترین دیکۆراتۆری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئاستراڵی وڵاتی ئەرجەنتینی بردەوە.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئاستراڵ لە ٤ تا ۱۱ی دێسەمبەری ۲۰۲۱ لە وڵاتی ئەرجەنتین بەڕێوە چوو و خەڵاتی باشترین دیکۆراتۆر درایە فەرهاد عەسکەری دیکۆراتۆری فیلمی «کولبرف».
فیلمی «کولبرف» یەکەمین فیلمی درێژی میلاد مەنسووریە کە پێشتر لە یەکەمین بەشداری نێودەوڵەتیدا لە شەش بەشدا ناودێری وەرگرتنی خەڵاتی فێستیڤاڵی فیلمی بۆلگاریا بووە.
هەروەها مەهدی ڕەزایی بۆ فیلمهەڵگری و خوالێخۆشبوو عەلی ئەنساریان لە بەشی ئەکتەری پیاودا خەڵاتی ئەم فێستیڤاڵەیان پێشکەش کرا.
فیلمی «کولبرف» چوار خەڵاتی باشترین دەرهێنەر، باشترین فیلم، باشترین ئەکتەری پیاو و باشترین ئەکتەری تەواوکەری ڕۆڵی پیاوی لە فێستیڤاڵی فیلمی ئەمریکای باشووردا وەرگرتووە و حسێن سولەیمانیش لەم دواییەدا خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی لە فێستیڤاڵی «سی ئێتە»ی بەرازیل وەرگرت.
فیلمی «کولبرف» لە ۱٨ تا ۲٥ی جولای لە فێستیڤاڵی ۱۹ ساڵەی «ئیشیا»ی ئیتالیا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ نمایش کرا لە فێستیڤاڵی فیلمە ئێرانیەکانی سانفەرانسیسکۆ و فێستیڤاڵی فیلمی «بۆزمەن»دا نمایش کرا.
«کولبرف» ماوەیەک لەمەوپێش خەڵاتی باشترین دەرهێنەر و باشترین فیلمی لە فێستیڤاڵی «نەرتووقان»ی تورکیا وەرگرت.
ئەکتەرەکانی ئەم فیلمە بریتین لە: حسێن سولەیمانی، حسێن میهری، دێنیز متەوەسلی، مەهتاب سروەتی، چیا بابا میری، عەلی فەراسەتی، ئارتین ئەمجەدی، پەیام ئەحمەدی نیا و خوالێخۆشبوو عەلی ئەنساریان.