بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەڵگە فیلمی «رویای خاک آلود» لە دەرهێننانی سولەیمان ڕەحیمی و کورتە فیلمی «p.o.v»لە نووسین و دەرهێنانی محەمەدعەلی موکری لە سێزدەهەمین خولی فێستیڤاڵی (RNAB film festival (2022 بەرازیل بەشدار بوون.
بەڵگە فیلمی «رویای خاک آلود» لە ڕێگای فۆرمێکی جوانی وێنەگرییەوە بینەر دەباتە نێو ژیانی دژواری کرێکارە چەوساوەکانی کوورە خشت سازەکانی بۆکان.
کرێکارەکان ئەبێت بە بنەماڵەوە لە دووهەمین مانگی بەهارەوە تا سەرەتای وەرزی پایز بۆ بەڕێوە بردنی ژیان لە گەرمای هاویندا لە کاژێر ٥ی بەیانی تا کۆتایی ڕۆژ لە ئەم کوورەگەلەدا ئیش بکەن. لەبەر ئەوەی دۆزینەوەی ئیش لەم ناوچەیە زۆر ئەستەمە.
لە چیرۆکی کورتە فیلمی «p.o.v» ڕۆڵی سەرەکی فیلم بە پەیوەندییەکی تەلەفوونی نەناسراو سەبارەت بە هاوژینەکەی، تێک دەچێت و شتانێک ڕوودەدا کە حیکایەت لەوە دەکات بە نیسبەت هاوژینەکەیەوە تووشی گومانی نادرووست بووە.
سێزدیەمین خولی فێستیڤاڵی (RNAB film festival (2022 لە ۲٥ تا ۳۱ی مارس لە سائۆپۆلۆی بەرازیل بەڕێوە دەچێت.