بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سیروانی نوێ پشت بەستن بە ئەزمونی لە جامەکەو پلەگرتنی دووەمی خولی نایاب دەیەوێت رووبەرووی بابان ببێتەوە کە لە چوار خول و جامی کوردستان و عێراق بەشداری کردووە.
یارییەکەی هەردوو یانە لە كاتژمێر ٢:٣٠ی رۆژی سێشەممە ١-٣-٢٠٢٢ بەڕێوەدەچێت لەسەر چیمەنی یاریگای یانەی ئاشتی .
لە هەمان رۆژ یارییەکانی تری قۆناغەکە بەم شێوەیە بەڕێوەدەچێت
رانیە – نەورۆز
چەمچەمال – برایەتی
دهۆک – هندرێن