بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوو گەنجی فەڵەستینی بە ناوەکانی عەبدوڵڵا حەسری و شادی نەجم لە کەرتی خۆرئاوا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە شەهید کران. ئەو گەنجانە تەمەنیان 22 و 19 ساڵە بووە.
هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی شەوی ڕابردوو هێرشیان کردە سەر کەمپێکی فەڵەستینییەکان لە نزیک شاری جنین لە کەرتی خۆرئاوا و ئەو دوو گەنجەیان شەهید کرد.
بە هۆی شەهیدبوونی ئەو دوو گەنجەش، ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووانی کەمپەکە بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی ناشتی ئەواندا کرد و دژی ڕژێمی زایۆنیستی درووشمیان بەرز کردەوە./.