بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەلکساندر لۆکاشنکۆ سەرۆک کۆماری بیلاڕووس ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی ئامادەیە لە پێناو ئاشتی لە ناوچەکە، هەر کات و لە گەڵ هەر کەسێک وتووێژ بکات و ئەوەی لە توانایدایە بۆ ڕاگرتنی شەڕ و پێکدادانە سەربازییەکان لە ئۆکرانیا بەکاری بێنێت.
ناوبراو وتی کە ئێمە پلانێکمان بۆ بەشداری لە شەڕی دژ بە ئۆکرانیا نییە.
سەرۆک کۆماری بیلاڕووس وتی کە بۆ گەیشتن بە متمانە و ئاشتی لە ناوچەکە، ئامادەین هەر هەنگاوێکی پێویست هەڵبگرین./.