بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبوحوسێن حەمیداوی ئەمینداری گشتی کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لە گەرمەی ئەم گۆڕانکاری و ڕووداوانەی ئێستا، نابێت پاڵپشتی لە لایەنێک لە دژی ئەوی دیکە بکرێت لە بەر ئەوەی کە هەر دوو لا زاڵمن. ڕووسیا و پێشتر یەکێتی سۆڤییەت کەمتر لە ئەمریکا و ئەورووپا خوێنڕێژ نەبووە و شەڕەکانی ئەو سەردەمەی مێژوو سەلمێنەری ئەوەیە کە هیچ پیرۆزی و بنەمایەک لای ئەوان گرنگ نییە.
ناوبراو وتی: شکستی وڵاتانی ڕۆژئاوا لەم شەڕەدا لە بەرژەوەندی جیهانی ئیسلام و بەرەی خۆڕاگرییە تا شەڕی ئەوان لە سەر زوڵملێکراوانی جیهانی سێهەم لە بەرامبەر سوپای ڕووسیا و هاوپەیمانەکانی کەم بکرێتەوە. ئەمەش بابەتەێکە کە مسۆگەربوونی پێویستی بە موعجیزەیەک هەیە بە تایبەت پاش داواکاری هاوکاری ڕۆژئاوا و هێرشە ئابوری و ئەمنییەکانی ئەوان لە دژی مۆسکۆ و ئەو دەرفەتەی بۆ مانەوەی ڕووسیا لە گێژاوی ئۆکرانیا دابینیان کردووە.
حەمیداوی وتی: بە پێی یاساکانی شەڕی شۆڕشگێڕانە، سوپای ڕووسیا هەر چی پێشڕەوی زیاتر بکات، زیاتر دەچێتە شەڕی کۆڵان بە کۆڵان و تێچووی زیاتری بۆی دەبێت، بە تایبەت کە ڕەنگە ئابڕوی بە سەر دار و دیواری شاری کیێفدا بڕێژڕێت. ڕووسیا پاش ئەوەی کە ئەمریکا بەم کارە ناچاری کرد، دەبوو پێش شەڕەکە وردبینی زیاتری لە سەر بکردایە./.