بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و شاندێکی یاوەری بۆ دانوستان لە گەڵ لایەنی ئێرانی لە ڕێگای خاڵی سنوریی باشماخەوە گەیشتنە ئێران و لە لایەن جێگرانی سیاسی، ئەمنی و ئابوریی پارێزگاری کوردستان پێشوازییان لێکرا.
بڕیارە شاندەکەی پارێزگای سلێمانی لە گەڵ لایەنی ئێرانی سەبارەت بە درووستکردنی ناوچەی ئازادی بازرگانیی هاوبەش لە سنوری نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان دانوستان بکات و لە ئەگەری لێک تێگەیشتن، ڕێکەوتننامەیەک لە نێوان هەر دوو لا واژۆ بکرێت.
سەعید محەممەد بەرپرسی ئەنجومەنی باڵای ناوچەکانی ئازادی بازرگانی، پیشەسازی و تایبەتی ئابوریی ئێران ڕۆژی یەک شەممە بە مەبەستی کردنەوەی نووسینگەی ناوچەکانی ئازادی بانە و مەریوان و دەستپێکردنی جێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیە سەردانی پارێزگای کوردستانی کرد./.