بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زیاد نەخالە ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین ئەمڕۆ دووشەممە داوای لە سەرجەم گرووپەکانی خۆڕاگریی ئەم وڵاتە کرد کە بۆ بەرگری لە قودس و مزگەوتی ئەقسا، لەوپەڕی ئامادەییدا بن.
ناوبراو وتی: ڕووخاندن و وێرانکردنی ماڵی خەڵک لە کەرتی خۆرئاوا و کوشتنی ئەوان، بووەتە هۆی ئەوەی کە تەنیا بۆ چرکەساتێک لە بەرەنگاربوونەوەی دوژمن و خۆڕاگری لە بەرامبەری، پاشگەز نەبینەوە.
نەخالە وتی: سەرقاڵکردن و لاوازکردنی دوژمن لە هەر شوێنێک، زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە بە پێویست دادەنرێت و خەباتی تێکۆشەران لە کەرتی خۆرئاوا و بەرەنگاربوونەوەی زایۆنیستەکان، بە تەواوی بە واتای خۆڕاگرییە.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی: بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی زایۆنیستی پێویستی بە هاوپەیمانی و هاوکاریی سەرجەم لایەنەکانی فەڵەستین و خەڵک هەیە.
زیاد نەخالە وتی: دەبێت خەون و خەیاڵی سازشت لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی بەلاوە بنرێت و بە پلانێکی نیشتمانی بۆ مسۆگەربوونی مافە مێژووییەکانی گەلی فەڵەستین درێژە بە خەبات و ڕوبەڕوبونەوەی ئەو ڕژێمە بدرێت./.