بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئه‌ركى راهێنه‌رى تیپى كوڕان و كچانى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى به‌خشراوه به راهێنه‌رى دیارى كوردستان و سه‌رپه‌رشتیارى هونه‌رى له به‌رێوه‌به‌رێتى چالاكى وه‌رزش و دیده‌وانى شاخه‌وان جه‌مال .
له لێدوانێكى تایبه‌ت، ئه‌و راهێنه‌ره رایگه‌یاند ، ماوه‌ى نۆ ساڵه ئه‌و پاڵه‌وانێتییه نه‌كراوه‌ته‌وه، بۆیه تیپى كوڕان و كچانمان به باشى ئاماده‌ن و پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ركابه‌رییه‌كى به‌هێزى تێدا بكرێت .
ناوبراو وتیشى، ئه‌مرۆ شه‌ممه گه‌شت ده‌كه‌ین و رۆژانى یه‌كشه‌ممه‌و دووشه‌ممه به به‌شدارى شه‌ش تیپ پهروهدهكانى كوردستان یارییه‌كان به‌رێوه‌ده‌چن .