بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشی ژنان و منداڵانی نەخۆشخانەی ” الهندیە ” ی شار کەربەلا تووشی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە بوو و هێزەکانی ئاگرکوژێنەوە پاش چەند کاتژمێرێک ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد. ڕووداوەکەی دوێنێ یەک شەممە بووە بەڵام ئەمڕۆ دووشەممە ڕاگەێندرا کە سێ ژن بەو هۆیەوە گیانیان لە دەست داوە.
هێزەکانی ئاگرکوژێنەوەی کەربەلا ڕێگرییان لە پەرەسەندنی ئاگرەکە بەرەو بەشەکانی دیکەی ئەو نەخۆشخانە کرد.
ئەمە دووەم ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەیە لەو نەخۆشخانەیە لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوو./.