بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا کە سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەم وڵاتە بۆ تاوتوێکردن و وەڵامدانەوەی گەمارۆکانی ڕۆژئاوای دەکرد، ڕۆژئاوای بە ئیمپراتۆریەتی درۆ ناو برد.
ناوبراو وتی: ئەم ئیمپراتۆریەتی درۆیە لە ئێستادا هەوڵ دەدات گەمارۆ و سزا بە سەر وڵاتی ئێمەدا بسەپێنێت.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، هەر پەیوەندییەکی بانکیی لە گەڵ بانکی ناوەندی، سندۆقی سامانی نیشتمانی و وەزارەتی دارایی ڕووسیا قەدەغە کرد. ڕاشیگەیاندووە کە ئەم هەنگاوە بە ئامانجی ڕێگری لە بەشداریی ئەمریکییەکان لە هەر ئاڵوگۆڕ و گواستنەوەیەکی پارە لە گەڵ ئەو دامەزراوانەی ڕووسیا گیراوەتەبەر./.