بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سیستمی خولەکە بە شێوازی خول بەڕێوەدەچێت و یانەکانی ئافرەتانی دهۆک ، دوکان، ئافرەتانی هەولێر، پیرەمەگرون بەشدارن .
لە یەکەم یاری قۆناغەکە ، لە شاری سلێمانی ئافرەتانی دهۆک بەرامبەر دوکان وەستاییەوەو یانە زەرد پۆشەکە ٣-١ لە دوکانی بردەوە.
گۆڵەکانی ئافرەتانی دهۆک لە ڕێگەی سیپەڵ شوکرو نادیە فازل و رۆژین سەعیدەوە تۆمارکران و تەنیا گۆڵەکەی دوکانیش فەریدە حەسەن نووسیەوە .
له یارییه‌كى تر‌ى هه‌مان قۆناغ ، ئافره‌تانى هه‌ولێر ئه‌نجامێكى گه‌وره‌یان ده‌سته‌به‌ركردو ٧-٣ توانیان له پیره‌مه‌گرون ببه‌نه‌وه .