بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کورتە فیلمی «خاکستر» بەرهەمی سەعید دەلیریان، «وضعیت اورژانسی» بەرهەمی مەریەم ئیسمی خانی، «کشتارگاە سوم» دەرهێنەر سوگول ئیزەدی فەڕ، «پاس» دەرهێنانی ئێلێکا عەبدوڵاهی، «Misplace» بەرهەمی مائدە جەناب، «بەکدامین گناە» بەرهەمی مەریەم ئیبراهیم وەند، «Dish» بەرهەمی هاوبەشی ڕەعنا واعیزی و عوزرا خان خاجە، «ماتریوشکا» بەرهەمی یەلدا زادوان، «داستان عروسک» بەرهەمی شەکیلا سەماواتی و «فقر آهن» بەرهەمی ئازادە ئاباد پووڕ، لە پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی «ژنە فیلمسازەکان» لە گەڵ ۲٤۰ بەرهەم لە ٥۹ وڵاتی دونیا، لە تورکیادا کێبڕکێ دەکەن.
جێی ئاماژەیە کورتە فیلمی «وضعیت اورژانسی» بەرهەمی مەریەم ئیسمی خانی لە بەرهەمەکانی ئەنجوومەنی سینەمای لاوانی ئێرانە.
فێستیڤاڵی «The International Woman Filmmakers Festival » پێشهاتەیەکە لە ساڵی ۲۰۱٨ لە ژێر ناوی حەوتووی فیلم دەستیپێکرد و دەستبەجێ بوو بە فێستیڤاڵێکی ساڵانە و نێودەوڵەتی و بەرهەمەکانی ژنان لە هەموو جیهانەوە وەردەگرێت.
فێستیڤاڵێکی سەربەخۆ کە بە کۆکردنەوەی ژنە فیلمسازەکان و باتی ژنانی چالاک لە سەنعەتی سینەمادا، بە ئامانجی لایەنگری و هاندانی ژنە دەرهێنەرە داهێنەرەکان و فیلمەکانیان بەڕێوە دەچێت.
سەردێڕگەلێکی وەک: «سەرەتا لە بیر نەکراوەکان» کە بریتییە لە یەکەمین فیلمەکانی دەرهێنەرەژنەکانە، «ابر قهرمانی» کە هێمای کەسایەتیە بەهێزەکانی ژنانەیە و «خەونەکان» ناوەڕۆکی هاوبەشی هیوا لە خۆ دەگرێت هەموو ساڵێک لەم فێستیڤاڵەدا دەکەوێتە پەیجۆر.
هەروەها لە پێنجەمین خولی ئەم فێستیڤاڵەدا لە تەنیشت ئەو کێبڕکانەی کە لە بەشەکانی فیلمی درێژ، بەڵگە فیلم، کورتە فیلم و فیلمی ئەزموونی، بەڕێوە دەچێت، ئەمساڵ بۆ یەکەم جار کارگەیەک لە ژێر ناوی «چیرۆکەکانی ژنان سەبارەت بە ژنان» بە هاوکاری ئەنجوومەنی فیلمسازە ژنەکان و WMC (ژنان بە کامێرای فیلمهەڵگرییەوە) بەڕێوە دەچێت.