بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موسا ئەبومەرزوق ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی بزوتنەوەی حەماس وتی کە ئەمریکا توانای ئەوەی نییە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ڕووسیا، بڕیاری شەڕ بدات.
ناوبراو وتی کە گرنگترین وانەی ئەم شەڕەی ئێستای نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا ئەوەیە کە سەردەمی تاک جەمسەریی ئەمریکا لە جیهاندا کۆتایی هاتووە.
ئەبومەرزوق هەروەها وتی: ئەوەی نەتوانێت بڕیاری شەڕ بدات، بڕیاردەری سیاسەتی نێودەوڵەتیش نابێت، لێرەدایە کە دەتوانین سەبارەت بە داهاتووی ڕژێمی زایۆنیستیش قسە بکەین./.