بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەگەری هەلگیرسانی شەڕی سێهەمی جیهانیی بە هۆی قەیرانی ئۆکرانیاوە خستووەتەڕوو.
جۆبایدن سەبارەت بە قەیرانی ئۆکرانیا وتی: ئێمە دوو ڕێگامان لە پێشە، یان دەبێت شەڕی دژ بە ڕووسیا بکەین کە شەڕی سێهەمی جیهانی ڕوو دەدات یان دڵنیا بین کە ئەو وڵاتەی کە دژی یاسای نێودەوڵەتی هەڵسووکەوت دەکات، تێچووی کارەکانی بدات.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: ئەو سزایانەی کە بە سەر ڕووسیادا سەپاوە، لە مێژوودا کەم وێنەیە.
بایدن وتی کە ڕووسیا لە داهاتوودا تێچووی هێرشەکەی سەر ئۆکرانیا دەدات و ئەمریکا بەردەوامە لە پێدانی هاوکاری سەربازی و دارایی بە حکومەتی ئۆکرانیا./.