بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دیمێتری پسکۆف وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند کە شاندێکی ئەم وڵاتە کە پێکهاتووە لە نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوە، بەرگری و دیوانی سەرۆکایەتی کۆمار، بە مەبەستی دانوستان لە گەڵ ئۆکرانیا گەیشتوونەتە وڵاتی بیلاڕووس.
ناوبراو وتی کە ئێمە ئامادەین دانوستانەکان لە شاری گومڵ (دووەم شاری گەورەی بیلاڕووس) دەست پێبکەین.
ئەو بەرپرسەی ڕووسیا وردەکاری مەرجەکانی وڵاتەکەیی بۆ ئۆکرانیا لەو دانوستانانەدا نەخستووەتەڕوو./.