بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە دوایین کۆبوونەوەی خۆی وێڕای تاوتوێکردنی ڕەوتی دانوستانەکانی ڤیەننا و ئەنجامەکانی، جەختی لە سەر مسۆگەربوونی دواکارییە یاسایی و ڕەواکانی گەلی ئێران کردەوە و وەک هێڵی سووری گەل و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش ناوی بردووە.
بەم پێیەش عەلی باقری دانوستانکاری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەردەوامی دانوستانەکان و بە ئامانجی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی ماونەتەوە، دەگەڕێتەوە ڤیەننا.
ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ڕایگەیاندووە کە هەر ڕێکەوتنێک بەندە بە چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە ماونەتەوە./.