بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی – «شان پێن» ئەکتەری ئەمریکایی براوەی خەڵاتی ئۆسکار ڕۆژی پێنجشەممە هاوکات لە گەڵ هێرشە سەربازییەکەی ڕووسیا لە کێیەف بووە و لە دانیشتنێک کە تایبەت بە ڕاگەیاندنی ئەم بابەتە بووە، ڕایگەیاند؛ دەیەوێت بە بەرهەمهێنانی بەڵگە فیلمێک واقیعی هێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا نیشان بدات.
ناوەندی سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا بە دەرکردنی یاداشتێک ڕێزی لە ئامادە بوونی «شان پێن»ی لە ئۆکرانیا گرت بۆ بەرهەمهێنانی ئەم بەڵگە فیلمە.
شان پێن بۆ ئەوە هاتوو بۆ ئۆکراین تا ڕاستییەکان ڕاستەوخۆ تۆمار بکات و واقیعی هێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر ئەم وڵاتە بە باشی نیشان بدات. شان پێن ورەیەکی تێدایە کە لە زۆرێک لە سیاسەتوانانی ڕۆژئاواییدا نابینرێت.