بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە توندی هێرشی کردە سەر جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئێستای ئەم وڵاتە و بە کەسێکی لاواز ناوی برد و ڕایگەیاند کە سەرۆک کۆماری ڕووسیا پاش کارەساتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان بڕیارەکەی بۆ هێرشی سەر ئۆکرانیا جێبەجێ کرد.
ترەمپ وتی: من تەنیا سەرۆک کۆماری سەدەی بیست و یەکم کە لە سەردەمی سەرۆکایەتی مندا ڕووسیا هێرشی نەکردە سەر هیچ وڵاتێک، لە حکومەتەکەی مندا بە هۆی بەهێزبوونی ئەمریکا جیهان سەقامگیر بوو، ئەمریکا وڵاتێکی ووشیار بوو، ئێستا بووەتە وڵاتێکی گەمژە.
ناوبراو ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیای بە سەرکردەیەکی زیرەک ناو برد و لە هەمان کاتدا وتی کە سەرکردەکانی ناتۆ لاواز و گەمژەن./.