بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فێستیڤاڵی کورتە فیلم و فیلمی سەربەخۆی «داکا»، پێشهاتەیەکی سینەمایی دووساڵانەیە لە وڵاتی بەنگلادیش، کە لە ساڵی ۱۹٨٨ چالاکییەکانی دەسپێکردووە و ئێستا یەکێک لە ڕەسەنترین فێستیڤاڵەکانی کورتە فیلم و فیلمی سەربەخۆ لە باشووری ئاسیادایە.
فیلمەکان: «آیدنتی بای» سەجاد شاە حاتەمی، «نهنگ سفید» ئەمیر مێهران، «سنگ شکن» عەرشیا زەینعەلی، «دلبند و تنها نخواهم ماند» یاسر تالبی، «اکو» بەرزان ڕوستەمی، «زرد خالدار» باران سەرمەد، «خرچنگ» شیوا سادق ئەسەدی، «۱٤» فەرزاد ڕەحیق، «تولدت مبارک تارا» عەلیڕەزا سادقی مقەدەم، «شور و شوق و اندکی شیدایی» آرش دهقان شاد و ژینوس پدرام، «هست» مونا ڕەمەزانی و… بە نوێنەرایەتی ئێران لەم فێستیڤاڵەدا بەشدارن.
شازدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلم و فیلمی سەربەخۆی «داکا»ی بەنگلادیش لە ۲٥ی فێبرییە تا ٤ی مارس بەڕێوە دەچێت.