بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فیلمی سینەمایی «وقت چیغ انار» دەرهێنانی گراناز مووسەوی لە نۆیەمین بەشدار بوونی نێودەوڵەتییدا لە فێستیڤاڵی فیلمی دەرهێنەرە سەربەخۆکانی «لیدز» نمایش دەکرێت.
بەڕێوە چوونی فێستیڤاڵی فیلمی دەرهێنەرە سەربەخۆکانی لیدز لە ۱٨ی فێبرییەوە لە وڵاتی بەریتانیا دەستیپێکردوە و تا ۱۹ی مارس درێژەی دەبێت.
فیلمی سینەمایی «وقت چیغ انار» پێشتر لە فێستیڤاڵەکانی توکیۆ، سائۆپۆلۆ، سیدنی، شەوە ڕەشەکانی تالین، فێستیڤاڵی هێند لە گۆوا، باستائۆی کازاخستان، چەنای و مەنار سووفیەدا نمایش کراوە و ئێستاش ناودێری خەڵاتی باشترین فیلمی منداڵان و تازەلاوانی چواردەیەمین خولی خەڵاتی ئاسیای پاسیفیکە.
فیلمی سینەمایی «وقت چیغ انار» بەرهەمی ئەفغانستان، ئۆسترالیا، ئێران و هۆڵەندایە و ئامادەکارییەکەی لە بە شێوەی هاوبەش لە لایەن «بەهیر وردەک»، «گراناز مووسەوی»، «کریستیان ویلیامز» و «مەرزییە وەفامێهر» ئەنجام دراوە.
نمایشی نێودەوڵەتی فیلمی سینەمایی «وقت چیغ انار» لە لایەن محەمەد ئەتبایی ڕێکخراوی سەربەخۆکانی ئێرانە ئەنجام دراوە.