بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەهدی شوشتەری و شاندی یاوەری ڕۆژی شەممە 26 ی شوباتی 2022 لە چاوپێکەوتنی لەیلا عومەر عەلی سەرۆکی نوێی شارەوانی سلێمانی، پیرۆزبایی وەرگرتنی ئەو پۆستەی لێکرد وەک یەکەم سەرۆک شارەوانیی ژن و ئامادەیی سەرۆک شارەوانییەکانی کرماشان و سنە و شارەکانی دیکەی بۆ هاوکاری لە گەڵ شارەوانی سلێمانی دەربڕی.
سەرۆکی نوێی شارەوانی سلێمانیش لەو چاوپێکەوتنەدا بە ئاماژە بە هاوکاری باشی کۆنسووڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵ شارەوانی، ئامادەیی خۆیی بۆ هاوکاری و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی شارەوانییەکانی شارەکانی ئێران بە تایبەت کرماشان و سنە و واژۆی گرێبەستی دەستە خوشکایەتی لە گەڵیان دەربڕی./.