جەلال محەممەد مەحمود، نووسەری کتێبی ” کەشکۆڵی زەرد ” بۆ جام کوردی وتی: زیاتر لە چل ساڵە زانیاری ورد لە سەر مێژوو و کەلتور و دابونەریتی کورد و ناوچەکە کۆدەکەمەوە و هەوڵمداوە لە مێژووی ئەدەبی کوردیدا کتێبێکی لەم چەشنە بە چاپ بگەێنم.
ناوبراو وتی: ناوەڕۆکی کتێبەکە پێنج بەشە کە خۆی دەبینێتەوە لە مێژووی درووست بوونی شۆڕشی ئەیلول و شۆڕشی نوێ و مێژووی ستەمکاری بەعس بەرامبەر بە کورد و درووست بوونی هێزی سیاسی نوێ لە کورستاندا و شەڕەکانی ناوخۆی کوردستان،هەروەها بەشێکی کتێبەکەشم تەرخانکردووە بۆ ئەو نامە و نامەگۆڕینەوانەی کە لە نێوان خۆم و ئەو شاعیر و کەسایەتییە ناودارانەی کە پەیوەندییەکی دوور و درێژمان پێکەوە هەبووە و سەردانیان کردووم و هەروەها مێژوو و ژیانی پیاوانی ئائینی و شێخانی تەریقەت کە لەناوچەکەدا بوونیان هەبووە.
جەلال محەممەد مەحمود باسی لەوەشکرد: ئەمە یەکەمین بەرهەمی چاپکراومە کە زیاتر لە ٤٠٠ لاپەڕەیە و هەزار دانەی لێ بە چاپ گەێندراوە./.