بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دیمیترۆ کوڵبا لە پەیامێکدا لە تویتەر، داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد سیاسەتی گەمارۆدانی نەوتی ڕووسیا جێبەجێ بکەن.
ناوبراو لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند: داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین بە تەواوی ڕووسیا پەراوێز بخەن، باڵیۆزەکانی ئەم وڵاتە دەربکەن و قەدەغەی کڕینی نەوتی بە سەر ئەو وڵاتەدا جێبەجێ بکرێت و ئابوری ڕووسیا لاواز ببێت./.