بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کاتێکدا کە سێهەم ڕۆژی هێرشە سەربازییەکانی ڕووسیا لە دژی ئۆکرانیا تێپەڕ دەبێت، جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا فەرمانێکی واژۆ کرد کە بە پێی ئەو فەرمانە واشنتن 600 ملیۆن دۆلار هاوکاری بەپەلەی سەربازی دەداتە ئۆکرانیا.
کاردانەوەی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا لە بەرامبەر هێرشە سەربازییەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بەردەوامە و فەرمانەکەی بایدن بە نوێترینی ئەو کاردانەوانە دادەنرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕووسیا ساڵانێکە بەردەوام لە سەر هاوکارییە سەربازییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ ئۆکرانیا هۆشداریی داوە.
ئەمریکا ڕۆژی هەینی هەر یەک لە سەرۆک کۆمار، وەزیری دەرەوە و وەزیری بەرگری ڕووسیای خستە ڕیزی گەمارۆکانەوە./.