بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەحید شادی نیا وتەبێژی دەزگای فریاگوزاریی خێرای پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات ڕایگەیاند کە بە هۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری بیجۆ و لۆرییەک لە سەر ڕێگای مەراغە – هەشتڕود 4 کەس کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.
ناوبراو وتی کە ڕووداوەکە سووتانی ئۆتۆمبێلەکانی لێکەوتووەتەوە و 4 کەسەکەش بەو هۆیەوە گیانیان لە دەست داوە و تەنیا برینداری ڕووداوەکەش بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە./.