بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئامارەکانی ئاژانسی هاوکاریی وزەی یەکێتی ئەورووپا پیشان دەدات کە 13 وڵاتی ئەورووپی بۆ دابینکردنی لە سەدا 6 تا 100 ی گازی پێویستی خۆیان بەسراوەی ڕووسیان.
سێ وڵاتی مەکدونیای باکور، بۆسنە و مولداڤیا لە سەدا 100 ی گازی پێویستی خۆیان لە ڕێگای ڕووسیاوە دابین دەکەن و ئەم ڕێژەیە بۆ فینلەندا لە سەدا 94 و لیتۆنی لە سەدا 93 ڕاگەێندراوە.
ئەڵمانیا لە سەدا 49 و فەرەنساش لە سەدا 24 ی گازی خۆی لە ڕووسیاوە هاوردە دەکات.
شارەزایان پێیان وایە کە ئەم دۆخە وایکردووە وڵاتانی ئەورووپی هەڵوێستێکی لاوازیان لە بەرامبەر هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا هەبێت.