جام کوردی | JAMEKURDI
هه‌ینی, حوزه‌یران 20, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home ئابووری

ڕێککەوتنى نێوان هەولێر و ئازەربایجانى ڕۆژئاوا

جام کوردی - ڕێککەوتنامەى نێوان پارێزگارى پارێزگاى هەولێر و پارێزگارى پارێزگای ئازەربایجانى ڕۆژئاواى کۆمارى ئیسلامى ئێران بە ئامانجی پەرەپێدانى پەیوەندییەکانى دوو لايه‌نه‌ واژۆ کرا.

شوبات 24, 2022
in ئابووری, هەڵبژاردەی سەرنووسەر
A A
0

RelatedPosts

باڵیۆزی ئەڵمانیا: بەرلین گەورەترین هاوبەشی ئابوری ئەورووپیی تارانە

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

ئێران بە توندی ئیدانەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان دەکات

بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دووه‌مين كۆبوونه‌وه‌ى پارێزگارانى پارێزگاكانى هه‌ولێرى هه‌رێمى كوردستان و ئازه‌ربايجانى رۆژئاواى كۆمارى ئيسلامى ئێران له‌ ڕۆژى سێشەممە 2022.2.22 زاينى بەرامبەر بە 1400.12.3 کۆچى-هەتاوى، بەسەرۆکایەتى هەریەك لە بەڕێزان (ئومێد عەبدولڕەحمان حەسەن خۆشناو)، پارێزگارى هەولێر و بەڕێز (محه‌ممه‌د سادق موعته‌مدیان)، پارێزگارى ئازەربایجانى ڕۆژئاوا و بەئامادەبوونى شاندى باڵاى هەردوولا لەدیوانى پارێزگاى هەولێرئه‌نجام درا.
هه‌ردوولا له‌ دواى دوپاتکردنەوە لەسەر جێبەجێکردنى تەواوى خاڵەکانى لێکتێگەیشتنى پێشووى هاوبەشی نێوانیان و لە بەردەوامى پەرەپێدانى پەیوەندییەکانى دوو لايه‌نه‌ له‌ دواى تاوتوێ و گفتوگۆ وئاڵوگۆڕى بيرورا بەمەبەستى بەرفراوانکردنى بەرژەوەندییە ئابوورییە هاوبەشەکان، لەسەر ئەم خاڵانەى خوارەوە ڕێککەوتن:-
1- هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر ئاسانکارى بۆ فراوانکردنى جوڵە بازرگانییەکان بۆ پێکهێنانى کۆمپانیاى هاوبەشى گواستنەوە کە رێکارەکانى لەلایەن لیژنەیەکى هاوبەش لەفەرمانگە پەیوەندارەکانى هەردوو پارێزگاکە بە زووترین کات دیراسە بکرێت.
هەروەها هەردوولا ڕەزامەند بوون تاکو پێکهێنانى کۆمپانیای هاوبەشى گواستنەوە، بەشێوەى تاقیکردنەوە بۆ ماوەى (2) مانگ سەرەڕای ئەو ڕێکارانەى کە پێشتر لەهەردوو سنوورى تەمەرچین-حاجى ئۆمەران گیراوەتەبەر، ڕۆژانە (10) بارهەڵگرى ئێرانى کە کاڵاکانیان ماوەى بەسەرچوونیان خێرایە (ميوه‌، سه‌وزه‌، شيره‌مه‌نى، مريشك و گۆشت) ڕاستەوخۆ بگوازرێتەوە بۆ هەرێمى کوردستان، هەروەها (10) بارهەڵگرى هەرێمى کوردستان کاڵای هەناردەى هەرێمى کوردستان بەشێوەى ڕاستەوخۆ بگوازێتەوە بۆناو شارەکانى ئێران و لەدواى (2) مانگ دووبارە لەلایەن فەرمانگە پەیوەندیدارەکانى هەردوولا دیراسە بکرێت.
2- هەردوولا ئامادەیی خۆیان دەربڕى لە پێناو فراوانکردنى بوارى گەشتیارى و هاوکاریەکانیان لەبوارى میدیایی، کردنەوەى پێشانگاى بازرگانى، پسپۆرى، ئاڵوگۆڕى بوارەکانى ڕۆشنبیرى، کەللتورى، گەشتیارى و وەرزشى و پەرەپێدان بە پێشوەچوونى پەیوەندییەکانى نێوان زانکۆکانى هەولێر و ئورمیە.
3- هەردوولا هاوڕابوون بە دامەزراندنى ناوچەى پیشەسازیی هاوبەش لەناوچە سنووریەکانى پارێزگاى هەولێر و ئازەربایجانى ڕۆژئاوا لەدواى دیراسەکردنى لەلایەن وەزارەتە پەیوەندیدارەکانى هەردوو وڵات.
4- بڕیاردرا کە کۆبوونەوەى هاوبەش لەنێوان بەڕێوەبەرایەتى فرۆکەخانەکانى هەردوو پارێزگاى هەولێر و ئازەربایجانى ڕۆژئاوا لەنزیکترین کاتدا ڕێکبخرێت بە مەبەستى کاراکردنەوەى گەشتى ئاسمانى لە نێوان شارەکانى هەولێر و ئورمیە.
5- هەردوولا بەڵێنیاندا بەپێدانى زانیارى پێویست لەسەر ڕێنماییەکانى کوالێتى کۆنتڕۆڵ بەیەکترى.
6- پشتبەستن بە ئەزموونەکانى کۆمارى ئیسلامى ئێران لەپەرەپێدان لەبوارى پیشەسازى بچووك و مامناوەند، لایەنى ئێرانى ئامادەی خۆیان دەربڕى بەدەستپێکردن و دانانى کارگەکانى پیشەسازى گۆڕینى خۆراك، لەقوتوونان، شەربەتى میوە، بەرهەمە شیرەمەنیەکان لەڕێگاى بەشداریکردنى کەرتى تایبەت بەپێى ڕێنماییەکانى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێمى کوردستان و بەپێى پێداویستیەکانى هەرێم لەم بوارانەوە.
7- بڕیاردرا کۆبوونەوەکانى دوولایەنە بەشێوەى مانگانە لەنێوان بەرپرسانى دەروازەى سنوورى حاجى ئۆمەران – تەمەرچین ئەنجامبدرێت بەمەبەستى دیراسە و چارەسەرکردنى کێشە و گرفتەکان، لەپێناو زیادکردن و خێراکردنى ئاڵۆگۆڕى بازرگانى لەنێوان هەردوو دەروازە.
8- هەردوولا رێککەوتن لەسەر زیادکردنى هاوکارییەکانى هاوبەشى کەرتى تایبەت سەبارەت بە ئاڵوگۆڕى زانیارى لەبوارەکانى پێداویستیەکان و کەمکردنەوە (مناقصات) و توانا هونەرییەکان و بەرهەمهێنان و هەناردەکردن و وەبەرهێنان لەنێوان هەردوولا بەهەردوو زمان ئامادەبکرێت و لەڕێگاى لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاڵوگۆڕ بکرێت.
9- هەرێمى کوردستان بەدواداچوون لاى حکومەتى فیدرالى عێراق بکات سەبارەت بە پێشنیارى لایەنى ئێرانى لەسەر ترانزێتى کاڵا بۆ وڵاتى سێیەم.
10- هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر گەشتکردنى گەشتیارانى ئێرانى بۆ شوێنە پیرۆزەکانى عێراق لەدەروازەکانى حاجى ئۆمەران – تەمەرچین لەرێگەى کۆمپانیاکانى گەشتیارى هەردوو وڵات بەپێى ڕێکار و ڕێنماییەکانى بەرکارى هەردوو وڵات.
11- هەردوولا رێککەوتن کاروبارى بازرگانى و گەشتیارى لەدەروازەکانى تەمەرچین – حاجی ئۆمەران بەشێوەى (24) کاتژمێربێت، هەروەها لایەنى ئێرانى پابەند بوونى خۆیان نیشاندا بەپێدانى تابلۆ (پلاك) بەئۆتۆمبێلەکانى گەشتیارى هەرێمى کوردستان لەناو دەروازەى تەمەر چیندا.
12- هەردولا ڕێککەوتن لەسەر کردنەوەى دەرگاى سێیەم لە ناو هەردوو دەروازەى سنوورى حاجى ئۆمەران- تەمەرچین، لەپێناو خێراکردنى جوڵەى بازرگانى و ئاسانکارى هەناردەکردنى کاڵاکانى هەرێمى کوردستان و کۆمارى ئیسلامى ئێران لەماوەى (1) مانگدا.
13- هەردوولا ڕێککەوتن لەپێناو ئاسانکارى بۆ هاتوچۆكردنى ئۆتۆمبێله‌كانى گەشتیارى هه‌رێمى كوردستان و کۆمارى ئیسلامى ئێران، لەلایەن لایەنى پەیوەندیدارى هەرێمى کوردستان و کۆمارى ئیسلامى ئێران ئه‌م بابه‌تانه‌ى خواره‌وه‌ ديراسه‌ بكرێت:
أ- تابلۆى نێودەوڵەتى هه‌ردوو وڵاتى ئێران و عێراق.
ب- پێدانى بریکاردارى ئۆتۆمبێل (وکالة السيارة) له‌ لايه‌ن هاوڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق بۆ هاوڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌درێت و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ پێدانى بريكاردارى له‌ لايه‌ن هاوڵاتيانى ئێرانى بۆ هاوڵاتيانى ئێرانى ده‌درێت.
ج- دەفتەرى ڕێگە پێدانى هاتووچۆى گومرگه‌كانى هه‌رێمى كوردستان.
د- مۆڵەتى لێخۆڕينى نێودەوڵەتى هه‌رێمى كوردستان و ئێران.
14- هەردوولا رێککەوتن هەموو ئەو کاڵایانەى کە بەشێوەى ترانزێت لە ئێرانەوە لەدەروازەکانى ترى هەرێمى کوردستان هاوردە دەکرێت، بەهەمانشێوە لەدەروازەى حاجى ئۆمەرانیشەوە ڕێگایان پێبدرێت هاوردەبکرێت.
15-هەردوولا ڕێککەوتن ڕاستاندنى (تصدیق) گرێبەستەکانى نێوان کۆمپانیاکانى گواستنەوەى گەشتیارى لە لایەن هەرێمى کوردستان و کۆمارى ئیسلامى ئێران ئەنجامبدرێت.
16- ئەم ڕێککەوتنە بەدوو زمانى کوردى و فارسى کە لە (16) خاڵ پێکهاتووە، لەلایەن هەردوو پارێزگارەوە واژوو کرا.
لایەنى ئێرانى
محه‌ممه‌د سادق موعته‌مدیان
پارێزگارى ئازەربایجانى ڕۆژئاوا
لایەنى هەرێمى کوردستانى عێراق
ئومێد عەبدولڕەحمان حەسەن خۆشناو
پارێزگارى هەولێر

Previous Post

دانوستانکاری باڵای ئێران ئەمشەو لە ڤیەنناوە دەگەڕێتەوە تاران

Next Post

جەختی پارێزگاری دهۆک لەسەر پتەوترکردنی پێوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران

RelatedPosts

باڵیۆزی ئەڵمانیا: بەرلین گەورەترین هاوبەشی ئابوری ئەورووپیی تارانە
ئابووری

باڵیۆزی ئەڵمانیا: بەرلین گەورەترین هاوبەشی ئابوری ئەورووپیی تارانە

حوزه‌یران 7, 2025
پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە
ئاسیا

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

حوزه‌یران 6, 2025
ئێران بە توندی ئیدانەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان دەکات
ئاسیا

ئێران بە توندی ئیدانەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان دەکات

حوزه‌یران 6, 2025
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە ڕێبەری مەزن و سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
ئاسیا

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە ڕێبەری مەزن و سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات

حوزه‌یران 5, 2025
پەیامی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی بۆ ڕێوڕەسمی حەجی ئەمساڵ
ئاسیا

پەیامی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی بۆ ڕێوڕەسمی حەجی ئەمساڵ

حوزه‌یران 5, 2025
ئەندامانی تۆڕێکی تیرۆریستیی داعش لە ئێران دەستگیر کران
ئاسیا

ئەندامانی تۆڕێکی تیرۆریستیی داعش لە ئێران دەستگیر کران

حوزه‌یران 4, 2025
Next Post
جەختی پارێزگاری دهۆک لەسەر پتەوترکردنی پێوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران

جەختی پارێزگاری دهۆک لەسەر پتەوترکردنی پێوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020