بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند کە فەرمانی داوە هێزەکانی وڵاتەکەی پرۆسەیەکی تایبەتی سەربازی لە ناوچەی دونباس دەست پێبکەن.
پوتین ڕایگەیاندووە کە فەرمانەکە لە پاش ئەوە هاتووە کە سەرکردەکانی ئەو ناوچەیە لە بەرامبەر ئۆکرانیا داوای هاوکارییان لە مۆسکۆ کردووە.
وتیشی کە سەرجەم هەوڵەکانی ڕووسیا بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتن بە تایبەت بۆ ڕێگری لە پەرەسەندنی چالاکییەکانی ناتۆ لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕووسیا شکستی هێناوە.
هەندێک ڕاپۆرت ئاماژەیان بەوە داوە کە دەنگی چەندین تەقینەوە لە ناوچەی خارکێف لە 400 کیلۆمەتریی ڕۆژهەلاتی کیێف بیستراوە./.