بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دیمێتری پسکۆف وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری ڕووسیا لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەگەری لەناوچوونی تەواوی سوپای ئۆکرانیا وتی: ئامانجی ئێمە پووچەڵکردنەوە و لەناوبردنی تەواوی توانا سەربازییەکانی کێیفە لە بەر ئەوەی کە بە هەڕەشە لە سەر ئاسایشی نیشتمانیی ئێمە دادەنرێت.
ناوبراو وتی: پرۆسەیەکی تایبەت بۆ داماڵینی چەکی ئۆکرانیا لە پێناو نەهێشتنی هەڕەشە لە سەر ئاسایشی نیشتمانی و نیگەرانی بۆ داهاتوو ئەنجام دەدرێت و هیچ ئامانجێکی دیکەی تێدا نییە.
پسکۆف وتی کە لە ڕاستیدا نیگەرانی بۆ داهاتووی ڕووسیا ئەم هەلومەرجەی ئێستای هێناوەتە پێشەوە./.