بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمڕۆ پێنج شەممە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان لە پاش هێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا و نیگەرانی لە ئەگەری ڕوودانی کێشە و گرفت لەم بازاڕەدا، بۆ سەروی 102 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرز بوویەوە.
زیاترین گۆڕانکاریش لە نەوتی برێنت بووە کە بە 5.39 دۆلار بەرزبوونەوەی گەیشتە 102 دۆلار و 23 سەنت بۆ هەر بەرمیلێک تا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە.
ئەمەش یەکەم جارە کە لە ساڵی 2014 تا ئێستا نرخی نەوت وەها بەرز بووەتەوە.
ڕووسیا گەورەترین هەناردەکاری نەوت و گازی جیهانە و هەر کێشەیەک لە وەبەرهێنان و هەناردەی نەوتی ئەم وڵاتە دەتوانێت گۆڕانکاری لە بازاڕەکانی جیهاندا بکات./.