بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاوکات لە گەڵ شەپۆلێکی نوێی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەفغانستان، ڕێکخراوی جیهانیی تەندرووستی ڕایگەیاند کە پرۆسەی کوتانی خەڵک بە ڤاکسێنی کۆرۆنا لەم وڵاتە بەردەوامە و تا ئێستا زیاتر لە 4 ملیۆن و 100 هەزار کەس ئەو ڤاکسێنەیان وەرگرتووە.
ڕێکخراوی جیهانیی تەندرووستی ڕایگەیاندووە کە لە سەدا 50 ی ئەوانەی ڤاکسێنیان وەرگرتووە، ژنن.
ئەو ڕێکخراوە ڕایگەیاندووە کە لە ئێستادا لە سەدا 12.5 ی خەڵکی ئەفغانستان ژەمی تەواوی ڤاکسێنی دژ بە کۆرۆنایان وەرگرتووە./.