بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک ڕۆژی چوارشەممە لە لێدوانێکدا بۆ هەواڵنێری کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر، وتی: پێوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەریمی کوردستان مێژوویەکی دوور و درێژیان هەیە و بەردەوام دۆستانە و لە ئاستێکی باشدا بوونە.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بە پێوەندیی بەرفراوان و پتەو لەهەموو بوارەکانی سیاسی، ئابووری و کەلتوورییەکان لەگەڵ ئێران، هیوای ئەوەی خواست ئەم پێوەندییە مێژووییەی نێوان دوو لایەن، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرەوپێشچون بەخۆوە ببینێت و بەرفراوانتر بێت.
پارێزگاری دهۆک ئێرانی بە وڵاتی دۆست و برا ناوبرد و وتی: ئێمە وەکوو دوو دراوسێ هەمیشەیی دەبێ باشترین پێوەندیمان هەبێت.