بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد سادق موعتەمدیان پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا کە بە سەردانێکی سێ ڕۆژە لە هەرێمی کوردستانە، لە چاوپێکەوتنی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە ئاماژە بە پەیوەندی مێژوویی نێوان ئێران و هەرێم، سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی لە خاڵی سنوریی حاجی ئۆمەران، وتی: ساڵی داهاتوو ڕێگای 31 کیلۆمەتری هێڵی ئاسنی نەغەدە تا خاڵی سنوری حاجی ئۆمەران تەواو دەبێت.
پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا وتی: بەدەر لە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان، لە بواری کەلتوری و زانستیش دەفرایەتییەکی زۆر بۆ هاوکارییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان هەیە.
ئێران بۆ هەرێمی کوردستان پێگەیەکی باڵای هەیە
هەر لەو چاوپێکەوتنەدا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان پێگەیەکی باڵای هەیە و بە تێڕوانینێکی تایبەت هەوڵ دەدەین دراوسێیەکی باش بۆ ئەم وڵاتە بین.
ناوبراو بە ئاماژە بە سەردانەکەی پێشووی بۆ ورمێ وتی: بە پێی ئەو ڕێکەوتنانەی کە واژۆ کرا ئاسانکاری بۆ هەندێک لە کاروبارەکان لە سنورە هاوبەشەکان کرا و ئەمەش درێژە پێدەدەین.
وتیشی کە ئێمە دەستخۆشی لە تێڕوانینی باشی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەکەین./.