بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەدر بن حەمەد بوسەعیدی وەزیری دەرەوەی عۆمان کە ئەمڕۆ چوارشەممە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران، لە لایەن حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پێشوازیی لێکرا و پاشان هەر دوو وەزیر وتووێژەکانی نێوانیان دەستپێکرد.
ئەمە یەکەم سەردانی وەزیری دەرەوەی عۆمانە بۆ ئێران لەو کاتەوە کە ئەمیر عەبدوڵڵاهیان پۆستی وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتەی وەرگرتووە.
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان پێشتر سەردانی عۆمانی کردووە و لە گەڵ بوسەعیدی کۆبووەتەوە./.