بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سرگێی لاوڕۆڤ ڕەخنەی لە لێدوان و هەڵوێستی ئەنتۆنیۆ گۆترش ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەر ئۆکرانیا گرت.
لاوڕۆڤ وتی کە ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان گوشارێکی زۆری وڵاتانی ڕۆژئاوائ لە سەرە و لێدوانەکانی ئەم دواییەی لە سەر ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا بە پێی دەسەڵاتەکانی و یاسای نەتەوە یەکگرتووەکان نییە.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی کە ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هیچ کات دەنگی خۆیی لە سەر پێشێلکردنی ڕێکەوتنی مینسک لە لایەن حکومەتی ئۆکرانیاوە بەرز نەکردووەتەوە./.