بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بە بۆنەی دەرهاتنی ئەم وڵاتە لە بەندی حەوتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.
ناوبراو لە پاش بڕیاری ژمارە 2621 ی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دەرهاتنی عێراق لە بەندی حەوتی ئەو ڕێکخراوە، لە تویتێکدا جەختیکردەوە کە بە داخستنی دۆسیەی قەرەبووکردنەوەی کوێت لە لایەن عێراقەوە، وەرزێکی دژواری شەڕە بێ ئاکامەکانی ڕژێمی دیکتاتۆر کۆتایی هات کە گەلی عێراق و ناوچەکە بە گشتی تێچووی ئەو سیاسەتەیان داوە.
سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ سیاسەتی دەرەوەی هاوسەنگ و باشترین پەیوەندی لە گەڵ برایان و دراوسێکان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و پاڵپشتی لە ئاسایش و ئاشتی ناوچەکە وەک بەرژەوەندییەکی هاوبەش و ستراتیژی عێراق پەیرەو دەکرێت./.